fbpx
Shadow Shadow

ئاگری خۆپیشاندانەکانی عێراق پەرەى سەند و ژمارەی کوژراوەکان لە هەڵکشاندایە

15:25 پێنج شه‌ممه‌ 03 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

خۆپیشاندانەکانی عێراق خەریکە سەرجەم شارەکان دەگرێتەوە، هەرچەندە حکومەتیش قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە بەڵام خۆپیشاندان بەردەوامە.

,

ماوەی سێ ڕۆژە ناڕەزایەتی هاوڵاتییانی عێراق پەرەی سەندووە و هاوڵاتییان لە زۆرینەی شارەکانی عێراقەوە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و سەرباری بچڕانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ.

,

پەیامنێری ناس لە بەغداد ڕایگەیاند: “لە ناوچەکانى زەعفەرانییە و شەعب و پردی دیالە و چەند شوێنێکی تر خۆپیشاندان بەردەوامە و چەند کوژراو و بریندارێک هەن، هاوکات خۆپیشاندەران تایەی ئۆتۆمبێل دەسوتێنن و هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوامن لە ڕێگرییەکا و ئۆتۆمبیلی ئاو پرژێن و گازی فرمێسک ڕێژ بەکاردەهێنین بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی خۆپیشاندەران”.

,

هەرچەندە لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووى سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراقدا بڕیاردرا هێزە ئەمنییەکان توندووتیژی بەرامبەر خۆپیشاندران نەکەن، بەڵام هەرزو بەیانی ئەمڕۆ ئەو بڕیارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پێشێل کرا.

,

بە گوێرەى زانیارییەکانى ناس: “خۆپیشاندان لە شاری واست بەردەوامە و تائێستا شەش خۆپیشاندەر کوژراون و 35 برینداریش گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى واست، کە چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی تێدایە”.

,

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاندووە: “کاریکاتێریستی دیاری عێراق حسێن عادل و خێزانەکەی کە چالاکوانە، دوینێ بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردووە لەبەسڕە لەسەر دەستی ژمارەیەک چەکدار کوژراون ئەمڕۆ تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە”.

,

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکاندا 19 کەس کوژراون کە ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیشیان تێدایە، نزیکەى هەزار کەسیش برینداربوون.

,

لەلایەکى دیکەشەوە، ئەمڕۆ حسێن زەیدی، فەرماندەی پۆلیسی زیقار بەهۆی ئەنجامدانی توندووتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

,

باڵیۆخانەی ئەمریکاش لە عێراق لە نوێترین کاردانەوەیدا داوای کردووە، بەشێک لە کارمەندەکانی باڵیۆزخانەکەی بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە ئەمریکا.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل