fbpx
Shadow Shadow

ئاگرین وازى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێنا

14:45 چوار شه‌ممه‌ 02 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ئاگرین دڵشاد گۆرانیبێژى کورد وازهێنانى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیاند و هیوا دەخوازێت جارێکى تر نەگەڕێتەوە سەر بەکارهێنانیان.

.

ئاگرین دڵشاد لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند “ماوەی چەند ساڵێكە من بەكارهێنەری (سۆشیاڵ میدیا)م، هەر پێگەیەك كە بەكارمهێناوە جێگەی دڵخۆشی و خەمباریم بووە و كەسم تێیدا ناسیوە و كەسم تێیدا لە دەستداوە، كەسانێك منیان تێیدا خۆشویست و كەسانێك ڕقیان لێم بووەوە”.

.
ئاماژەى بەوەشکردووە “لە هەر گۆشەیەكەوە تەماشا بكەم كاریگەریی ئەرێنی و نەرێنی هەبووە بۆم، بەڵام هەستدەكەم بەشێك لە ژیانم وردە وردە جێدەمێنێت، هەستدەكەم ئێرە وردە وردە دەتگۆڕێت بۆ ئەو كەسەی كە دەیەوێت نەك ئەوەی كە پێویستە”.

.
هەروەها نوسیویەتى “بۆیە لە ئێستادا بڕیارمداوە بە هەموو توانامەوە بۆ ماوەیەكی نادیار دووربكەومەوە لە پێگەكانی وەكو (فەیسبوك، ئینستاگرام، سناپچات) بەردەوام دەبم لە كاری هونەری بەڵام بە ڕێگەیەكی تر، هیوادارم نەیەمەوە ناو ئەم دونیایە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل