fbpx
Shadow Shadow

ئاگاداری منداڵەکانتان بن

10:27 شه‌ممه‌ 06 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، سەرەڕای ئەوەی زانراوە زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە تەکنەلۆژییەکان لەلایەن منداڵەوە، کاریگەری نەرێنی بەجێدەهێڵێت، مەترسی بۆسەر ئایندەی منداڵەکەش دروستدەکات.

.

بەپێی توێژینەوەیەکی بەریتانی، منداڵان بەهۆى بەکارهێنانی ئامێرەکانی تەکنەلۆژیاوە بەتایبەت یارییە ئەلیکترۆنیەکان، زیاتر گۆشەگیر دەبن و کەمتر دەچنە دەرەوە، بەمەش کەمتر بە منداڵانیتر دەگەن، بەمەش دابو نەریتەکان وەرناگرن.

.

بەپێی توێژینەوەکە، تێکڕای ئەو منداڵانەی کە لە رۆژێکدا سێ کاتژمێر خۆیان بەو یارییە ئەلیکترۆنی و ڤیدیۆ جۆراو جۆرانەوە سەرقاڵ دەکەن، کەمتر تێکەڵ بە ئەندامانى خێزانەکەیان و هاوڕێکانیان دەبن، ئەمەش سەردەکێشێ بۆ ئەوەى کەسی دژە باویان لێ دەربچێت.

.ئاگاداری منداڵەکانتان بن  

زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و تابلێت لەلایەن منداڵانەوە، تەنها زیانی دەرونی نییە، بەپێی توێژینەوەکە، خواردن و خواردنەوە گازییەکان لەگەڵ زۆر دانیشتن، منداڵان ڕووبەڕووی قەڵەوی و خەمۆکی و بێزاری دەکاتەوە، دواجاریش چاویان وشک هەڵدەگەڕێت و کز دەبێت.

.

توێژینەوە بەریتانیەکە بە وردی تیشکی خستووەتەسەر زیانەکان و ئەوەشی ئاشکرا کردووە، یەکێک لە کێشە باوەکانى ئەم سەردەمە، درەنگ زمان گرتنى منداڵانە کە هۆکارەکەی بۆ خوگرتنی منداڵان دەگەڕێتەوە بە مۆبایل و تابلێت ، بەجۆرێک منداڵ کەمتر گوێبیستی زمانی دایک دەبێ و زیاتر سەرنجی لەسەر دووبارەکردنەوەی جووڵەیە وەک ئاخاوتن.

.ئاگاداری منداڵەکانتان بن

هۆشداری ئەوەشیداوە، بەشێک لە خەڵکانی لادەرو نەخۆش، لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاوی منداڵ دەکەن و چەندی ڕێگا دەدۆزنەوە بۆ لەخشتەبردن و هەڵخەڵەتاندنیان.

.

توێژینەوەکە ڕێنمایی دایک و باوکان دەکات کە منداڵەکانیان لەسەر کاتێکی کەم و ڤیدیۆی فێرکاری بەسوود لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە ڕابهێنن.

ئاگاداری منداڵەکانتان بن

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل