Shadow Shadow

"کاتژمێر و نیوێک یارییەکە ڕاگیرا"

ئاگات لێیە شەوی ڕابردوو لەیاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا ڤار چ کێشەیەکی دروستکرد؟

09:53 شه‌ممه‌ 01 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو بەشێوەیەکی سەیر و ئابڕوبەرانە بۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا، یانەی تەڕەجی تونسی بووە  پاڵەوانی یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا و چەندین کاردانەوەی لێکەوتەوە.

.

شەوی ڕابردوو لە یاری گەڕانەوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا هەردوو یانەی تەڕەجی تونسی و ودادی مەغریبی ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و چەندین ڕووداوی سەیر لە یارییەکەدا ڕوویدا بەشێوەیەک هەردوو یانە یەک کاتژمێر یارییان کرد، بەڵام کاتژمێر و نیوێک یارییەکە وەستێندرا.

.

ڕووداوەکان چۆن دەستیان پێکرد؟

.

لە خولەکی 23ی یارییەکەدا سعد بەقیر، یاریزانی یانەی تەڕەج تۆپێکی ئاڕاستەی گۆڵی وداد کرد، بەڵام تۆپەکە بەر دەستی یاریزانێکی وداد کەوت و ناوبژیوان بە لێدانی سزا هەژماری نەکرد، کاتێکش یاریزانانی تەڕەجیش داوای بەکارهێنانی سیستمی “ڤار”یان کرد، ناوبژیوان ڕەتیکردەوە ڤار بەکاربهێنێت و دریژە بە یارییەکە درا.

.

لە خولەکی 42ی یارییەکەدا یانەی تەڕەجی خاوەن یاریگا بە شوتێکی بەهێزی یوسف بیلایلی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و گێمی یەکەم بەوشێوەیە کۆتایی هات.

.

گێمی دووەمی یارییەکە دەستیپێکرد و لە خولەکی 51دا ئەیمەن حەسونی، یاریزانی وداد نزیکبوو لەوەی گۆڵی بەرامبەر تۆمار بکات، بەڵام بەهۆی بەرکەوتنی تۆپەکە بە یاریزانێکی تەڕەج ئاڕاستەی تۆپەکە گۆڕدرا و ئەمجارە یاریزانانی یانەی وداد داوای بەکارهێنانی ڤاریان کرد بە بیانووی ئەوەی تۆپەکە بەر دەستی یاریزانێکی تەڕەج کەوتووە، بەڵام دووبارە ناوبژیوان ڕەتیکردەوە ڤار بەکاربهێنێت و درێژەی بە یارییەکەدا.

.

یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا بەردوامبوو، تا لە خولەکی 60ی یارییەکەدا یانەی وداد گۆڵی بەرامبەری لە ڕێگەی وەلید کەرتی بە لێدانی سەر تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوانی دووەم ئاماژەی بە بوونی “ئۆفساید” کرد و گۆڵەکەی وداد هەژمارنەکرا.

جارێکیتر یاریزانانی وداد داوای بەکارهێنانی ڤار و گەڕاندنەوەی ڤیدیۆیان کرد بۆ سەلماندنی بوونی ئۆفساید لەساتی گۆڵەکەدا، بەڵام ئەوجارەش ناوبژیوان ڕەتیکردەوە ڤار بەکاربهێنێت و گۆڵەکەی هەژمار نەکرد، یاریزانانی وداد سووربوون لەسەر ئەوەی ئەگەر ناوبژیوان سەیری ڤیدیۆی گۆڵەکە نەکاتەوە، یاری نەکەن و نەچنەوە ناو یاریگا، بۆیە دوای نزیکەی کاتژمێر و نیوێک لە وەستاندنی یارییەکە، ناوبژیوان فیکەی کۆتایی یارییەکەی لێدا و یانەی تەڕەج بوونە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا.

.

بۆچی ناوبژیوان “ڤار”ی بەکارنەدەهێنا؟

ئەوەی جێگەی گومان بوو لای یاریزانان و بینەرانی یارییەکە ئەوەبوو بۆچی ناوبژیوان ڕەتیدەکاتەوە ڤار بەکاربهێنێت، لەوساتەدا بێژەری یارییەکە ئاماژەی بەوەکرد، کە سیستمەکە کاری نەکردووە و کێشەی تێدابووە، بۆیە ناوبژیوان نەیتوانیوە بەکاریبهینێت.

.

سەرچاوە ڕۆژنامەوانییە عەرەبی و جیهانییەکانیش ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە کە سیستمەکە کاری نەکردووە و بەڕێوەبەرانی یارییەکە بۆ ئەوەی یارییەکە دوانەخرێت کێشەکەیان شاردووەتەوە و ئاشکرایان نەکردووە.

.

زۆرینەی ڕۆژنامەنووسان و میدیا عەرەبییەکان ڕووداوەکە بە ڕووداوێکی ئابڕووبەرانە لە مێژووی تۆپی پێی ئەفریقادا ناودەبەن.

.

بەهۆی ڕوونەدانی هەڵەی ناوبژیوان لە یارییەکاندا ئەمساڵ سیستمی ڤار لە بەشێک لە وڵاتانی جیهاندا بەکارهێنرا و شرۆڤەکارانی وەرزشی بە پێشکەوتنێکی گەورەی تەکنەلۆجیای تۆپی پێ ناویان برد، بەڵام جار لە ئەفریقا ڕووداوێکی سەیری دروست کرد.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل