Shadow Shadow

ئاژانسێکی ڕوسی: کاروانێکى چەک بە تابلۆی “هەولێرەوە” دەربازی ڕۆژئاوا بوون

09:32 شه‌ممه‌ 10 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە، 10ی ئابی 2019، کاروانێکى چەک و تەقەمی کە لە نزیکەى 200  بارهەڵگر پێکهاتوون دەربازی ڕۆژئاوا بوون.

ئاژانسی سپۆتینگی ڕوسی دەڵێت، “ئەو کاروانە چەک و تەقەمەنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوون و چوونەتە ناوچەکانى ژێردەسەڵاتی هەسەدە لە باکوری سوریا.”

ئاژانسەکە پشتی بە سەرچاوەیەک لە قامیشلۆ بەستووە و دەڵێت، “کاروانەکە نزیکەى 200 بارهەڵگر بوون کە تابلۆی (هەولێر-عێراق)ـیان پێوەبووە.”

دەشڵێت، بارهەڵگرەکان لە درەنگانێکی شەودا لە دەروازەى سێمالکا لەنێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوادا دەرباز بوون و گەیشتوونەتە شاری قامیشلۆ.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل