fbpx
Shadow Shadow

ئاژانسێکى ئێرانى: گروپێك ده‌ستگیركراوه‌ کە هەوڵیانداوە سیستانى تیرۆر بكه‌ن

11:29 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ئاژانسێکى فەرمى ئێران لەزارى لوئه‌ى یاسرى، پارێزگارى نه‌جه‌فه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، گروپێك ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ چونه‌ته‌ ناو گه‌ڕه‌كێكى كۆنى نه‌جه‌فه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئایه‌تۆڵا سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق تیرۆر بكه‌ن.

.

ئاژانسى فارس نیوزى ئێرانى ئەمڕۆ شەممە 5ی تشرینی یەکەمى 2019  بڵاویکردووەتەوە، بەوتەى پارێزگارى نه‌جه‌ف چه‌ند لایه‌نێك هه‌وڵیانداوه‌ ئاڕاسته‌ى خۆپیشاندانه‌كانى شاره‌كه‌ به‌ره‌و نوسینگه‌ى سیستانى ڕابكێشن و پلانه‌كه‌یان جێبه‌جێبكه‌ن.

.

پارێزگارى نه‌جه‌ف باسى لەوەشکردووە، دوو كه‌سی دیکە پلانى بڕینى بانكه‌كانى نه‌جه‌ف و كوفه‌یانداوه‌  و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

.

دوا به‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى له‌شارى نه‌جه‌فیش ده‌ستیپێكرد و خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى فه‌رمى شاره‌كه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ گژریى و ئاڵۆزى له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌راندا دروست بوو و قوربانیشى لێكه‌وته‌وه‌.

.

دوێنێش له‌ وتارى هه‌ینیدا، نوێنه‌رى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق له‌شارى نه‌جه‌ف، داواى ئه‌نجامدانى چاكسازى و سنوردانانى کرد بۆ توندوتیژیه‌كان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل