Shadow Shadow

ئاژانسی پاراستن و زانیاری: لەسەر سکاڵای دژە تیرۆر سیروانی کوێخا نەجم دەستگیر کراوە

20:40 چوار شه‌ممه‌ 28 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان لەسەر دەستگیرکردنی سیروان کوێخا نەجم ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە، ڕایدەگەیەنێت، “دەستگیرکردنەکەی لەسەر سکاڵای دژە تیرۆر بووە”.

,

ئەمڕۆ چوارشەممە لەڕونکردنەوەیەکدا ئاژانسی پاراستن و زانیاری سەر بەئەنجومەنی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە: “لەسەر بریاری حاکم ئاوات عومەر دادوەر لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، بە مادەی 421/31 فەرمانی گرتن بۆ سیروان نەجم رەشید ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەرچووە”.

,

ئاژانسی پاراستن و زانیاری ئاماژەی بەوەشکردووە: “لەبەر ئەوەی سیروان کوێخا نەجم ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بووە، لەسەر داوای کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی لەسەر ئەو تۆمەتەی ڕوبەروی کراوەتەوە لەڕێگەی دەزگا پەیوەندییدارەکانەوە بچێتە بەردەم دادگا”.

,

لە ڕونکردەوەکەدا ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە: “لەبەر ئەوەی لەلایەن دژە تیرۆرەوە سکاڵا لەسەر ناوبراو تۆمار کراوە و دەزگای دژە تیرۆریش سەر بە ئاژانسی زانیارییە، بۆیە ئاژانسی زانیاری پەیوەندیدارە بەم کەیسە بۆ روبەروکردنەوە بۆ بەردەم یاسا”.

,

“سیروان کوێخا نەجم تاوانبار نییە و تۆمەتبارە بەکێشەیەک کە دەتوانێت وەک هەر هاوڵاتییەکی تری هەرێمی کوردستان بچێتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی پەیوەندیدار و بەرگری لە خۆی بکات”، لە ڕونکردنەوەکەى ئاژانسی پاراستن و زانیاریدا هاتووە.

,

پێشتریش لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی، حاکم عومەر ئەحمەد، وتەبێژی دادگای سلێمانی بە ناس کوردی وت: “ڕاستە فەرمانی دەستگیرکردنەکە هەیە و ماددەکەشی تایبەتە بە ڕفاندن و لە ڕۆژی 25ی ئابی 2019 لە دادگای ئاسایشی لیکۆڵینەوەی سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سیروانی کوێخا نەجم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەرچووە”.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل