fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئاژانسى وزەى جیهانى: عێراقییەکان ساڵانە 4 ملیار دۆلار بە مۆلیدە ئەهلییەکان دەدەن

11:53 پێنج شه‌ممه‌ 02 ئایار 2019
article image

ناس كورد-

ئاژانسی وزەی جیهانى لە ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووە، عێراقییەکان ساڵانە بڕى 4 ملیار دۆلار خەرجدەكەن بۆ دابینكردنی كارەبا لە ڕێگەی مۆلیدە ئەهلییەكانەوە.

.

سامر غەزبان جیگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە، ئەو زانیاریانەی كە ڕاپۆرتەكەی  ئاژانسی وزەی نێودوڵەتیدا هاتبوو ڕەتنەكردەوە و لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بۆ چارەسەركردنی دۆخی كارەبا لە عێراق، دەبێت كاربكرێت بۆ بونیادنانی ژێرخانێكی تۆكمە لە کەرتى کارەباى عێراق.

.

غەزبان ئاماژەى بەوەشکردووە: “ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان باسلەوەدەکەن لە عێراق 4 ملیار دۆلار دەدرێت بە کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان، ئەو بڕە زۆرە و مەلەفى کارەبا بەوە چارەسەر نابێت، لە کاتێکدا ئەوەش باس نەکراوە کە حکومەت تا چەند لەڕوى دابینکردنى سوتەمەنییەوە پاڵپشتى مۆلیدەکان دەکات”.

.

لە پاڵ خستنەڕوى پارەى خەرجکراو بۆ  کارەباى مۆلیدە، ئاژانسى وزەى جیهان ئاماژەى بەوەشکردووە، داهاتى مۆلیدە ئەهلییەکان هێندە و نیوێکى داهات و بودجەى وەزارەتى کارەبای عێراقە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل