fbpx
Shadow Shadow

ئاژانسى وزەى ئەتۆم بوونى یۆرانیۆم لە “کۆگاى ئەتۆمى ئێران” ئاشکرا دەکات

20:52 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

دوو دێبلۆماتکار لە ئاژانسى وزەى جیهانى ڕایانگەیاندووە، لێکۆڵینەوەیان لەبارەى بوونى “کۆگاى نهێنى ئەتۆم” لە تاران کردووە، کە ئیسرائیل قسەى لەبارەوە کردووە.

,

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى ڕۆیتەرز، دوو دێبلۆماتکارى ئاژانسى وزەى ئەتۆم کە کارى چاودێر و لێکۆڵینەوە دەکەن، ڕایانگەیاندووە، نمونەیان لە چەند ناوچەیەیەکى ئێران وەرگرتووە، ئەوەى کە سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل بە “کۆگاى نهێنى ئەتۆم” ناوى بردبوو، ئاسەوارى یۆرانیۆمیان دۆزیوەتوە، بەڵام تا ئێستا ئێران هیچ ڕونکردنەوەیەکى لەوبارەیەوە نەداوە.

,

ئەو دوو دێبلۆماتکارە ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئاژانسەکەیان لێکۆڵینەوەى لەبارەى ئەوەوە کردووە، بزانێت ئەو نمونەى یۆرانیۆمانە لەکوێوە هاتوون، بۆ ئەو مەبەستەش داواى ڕونکردنەوەى لە ئێران کردووە، بەڵام تاران هیچ شتێکى لەو بارەوە نەکردووە، کە ئەوەش ئالۆزییەکانى نێوان ئەو وڵاتە و ئەمریکا زیاتر دەکات.

,

پاش ئەوەى لە ساڵى 2018 ئەمریکا بە سەرۆکایەتى ترەمپ لە ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئێران کشایەوە، ئەمریکاش لە کاردانەوەى سزاکانى سەرى، پابەندبوونى بەو ڕێککەوتنە کەمکردووە و ڕایگەیاند پیتاندنى یۆرانیۆم پەرەپێدەدات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل