Shadow Shadow

ئاڕنۆڵد ڕەخنە لە ترەمپ دەگرێت

23:02 هه‌ینی 02 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئاڕنۆڵد شوارزنیگەر، ئەکتەر و ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود، ڕەخنەی تووندى ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گرت و رایگەیاند ” لە هەگبەکەمدا هیچ شتێکی جوان نییە بە ترەمپی بڵێم”.

.

لە میانی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکی “کۆمەڵەی هۆلیود بۆ ڕۆژنامەگەری بیانی”، ئاڕنۆڵد شوارزنیگەر، ئەکتەری بەناوبانگی هۆلیود، وتى “هەموومان داواکارییەکانی ترەمپ دەمانگرێتەوە، بەڵام من ئەمریکا بە جێناهێڵم ناڕۆمەوە بۆ نەمسا من لێرە دەژیم و هەر لێرەشەوە جیاوازییەکان دروستدەکەم، ئەمەش هۆکاری ڕاستەقینەی مەزنی ئەمریکایە لای من”.

.

وتەکانی ئاڕنۆڵد، وەک ئاماژەیەکە دژ بە بڕیارەکانی ترەمپ بەرامبەر بە کۆچبەران و سوربوونی لە سەر دروستکردنی پەرژینێک لەسەر سنوری نێوان ئەمریکا و  وڵاتی مەکسیک بە مەبەستی بنبڕکردنی کۆچکردن بۆ ئەمریکا.

.

شوارزنیگەر، ئێستا تەمەنی 72 ساڵە بەڕەگەز خەڵکی وڵاتی نەمسایە، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووە وەک ئەکتەری فیلمی ئاکشن ڕۆڵی لە چەندین کاری سینەمایی بینیوە، لە ساڵی 2003 وەک سەرۆکى ولایەتی کالیفۆرنیا  لە ئەمریکا هەڵبژێردرا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل