fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

ئايا چاويلكە دەمانپارێزێت لە توشبون بە كۆرۆنا؟

13:33 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئادار 2020
article image

ناس كورد-

هەروەك چۆن ڕاگرتنى پاكوخاوێنى بەتايبەتى دەستەكان و بەستنى كەمامەو دەستكێش بەيەكێك لەڕێگەكانى خۆپاراستن دادەنرێنت، چاويلكە رێگەيەكى كاريگەرە بۆ خۆپاراستن لە ڤايرۆسى كۆرۆنا.

.

شارەزايان ئاماژە بەوە دەدەن، چاويلكە جياكەرەوەيەكى كاريگەرە لەنێوان چاوەكانت و ڤايرۆسدا، بەتايبەتى كە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ڕێگەى چاوەكانيشەوە دەگوازرێتەوە، بۆيە چاويلكە وەك پارێزەرێك كار دەكات.

.

ڕۆبين گيرشۆن، مامۆستاى زانستى پەتاكان لە كۆلێژى تەندروستى گشتى لەزانكۆى نيويۆرك بە ڕۆژنامەى “زە پۆست”ى وتوە، ئەوانەى چاويلكەی “پزيشكى و چاويلكەى دژە خۆر” دەكەن وەك بەشێك لە خۆپارێزى دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا ڕۆڵى هەيە.

.

بەپێى ڕاپۆرتە پزيشكيەكان، ڤايرۆس بەهۆى پرژەى كۆكە و پژمينى كەسانى توشبوەوە دەگوازرێتەوەو ئەگەرى هەيە ئەو پرژانە بەر جەستەى كەسانى تر بكەوێت و لەڕێگەى دەم و لوت و چاوەوە بچنە جەستەى كەسانى ترەوەو توش ببن.

.

گيرشۆن باس لەوە دەكات، بەكارهێنانى چاويلكە دەبێتە هۆى ئەوەى كە پرژەى پژمە و كۆكەى كەسانى تر ڕاستەوخۆ نەچێت بۆ چاوەكانت، لەڕێنماييە تەندروستيەكانيش بەئاشكرا ئەوە دەبينرێت كە چاوەكان بپارێزرێن بەتايبەتى كاتێك مەترسى ئەوە هەيە پرژەى كەسى توشبوت بەركەوێت.

.

لەلايەكى ترەوە دكتۆر “جيك دويچ” پزيشك لە “مانهاتن”ى ئەمريكا ويەكێك لە دامەزرێنەرانى كۆمپانياى infusion ى بوارى تەندروستى دەڵێت، شتێكى سروشتيە كە هەر ڕێوشوێنێك بگريتە بەر بۆ پاراستنى دەموچاوت لەوانەش چاوەكانت و سودى زۆرى دەبێت.

.

باسى لەوەشكردوە، چاويلكە چارەسەرێكى ئاسان و سادەيە بۆ ڕێگەگرتن لەوەى لەڕێگەى پرژەوە ڤايرۆس بچێتە چاوەكانتەوە، بەڵام ئەبێت وەك تەواوكاريەكى ڕێوشوێنەكانى ترى خۆپاراستن بێت و خۆت لە كەسى نەخۆش بەدور بگريت، هۆكارێكى تريش هەيە كە وا دەكات چاويلكە  بيرۆكەيەكى باش بێت بۆ خۆپاراستن ئەويش ئەوەيە كە وەك بەربەستێك وايە و رێگريمان لێدەكات لەوەى دەست بدەين لەچاوەكانمانەوە، چونكە دەستدان لە چاو مەترسيدارە.

.

ئەو پزیشكه‌ ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، هيچ لێكۆڵينەوەيەك نييە لەسەر ئەوەى ئەو كەسانەى چاويلكە دەكەن كەمتر توشى ڤايرۆسەكە دەبن، بەڵام دەرفەتى پەيوەنديكردن لەگەڵ چاوەكاندا كەمدەكاتەوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى ناتوانێت لەژێر و سەروى چاوەكانتەوە بتپارێزێت.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل