fbpx
Shadow Shadow

ئاوی دوکان گیرایەوە و تەرمی هاوڵاتیە خنکاوەکەش نەدۆزرایەوە

15:51 دوو شه‌ممه‌ 29 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

ئەمڕۆ ئاوی بەنداوی دوکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی هاوڵاتیەکی خنکاو بە تەواوی گیرایەوە بەڵام تەرمەکە نەدۆزرایەوە.

.

سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دووکان، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: بە مەبەستی گەڕان بەدوای تەرمی هاوڵاتیەکی عەرەب کە ماوەی دوو ڕۆژە لە زێی دووکان خنکاوە،  وەزارەتی کارەبا ئاوی بەنداوی دوکانی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گرتەوە.

.

سیروان سەرحەد وتی: “لە بەر خوڕی و خێرایی ئاوەکە نەمانتوانی تەرمەکە بدۆزینەوە، ئەگەری هەیە بەهۆی تەوژمی ئاوەکە ئەو تەرمە گەیشتبێتە سنوری ناحیەی تەق تەق و وپردێ”

.

قائیمقامی قەزای دوکان ئاماژەی بەوەکرد ئەوە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی بەنداوەکە، زێى دووکان بە تەواوەتی وشک بکرێت.

.

لە دوو ڕۆژی رابردوودا دوو هاوڵاتی لە کاتی مەلەکردندا لە ئاوی زێی دوکان خنکان و تەرمی یەکێکیان تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

.

هاوکات حەمە تاهیر جەلال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە ناس کوردی وت: ماوەی دوو ڕۆژە لە سەر داوکاری قائیمقامیەتی قەزای دووکان و بە ڕەزامەندی وەزارەتی کارەبا ئاوی بەنداوەکەیان بەڕێژی 60%  کەمکردەوە.

.

وتیشی: گرتنەوەی ئاوی بەنداوەکە کاریگەری سەر ئاوی خواردنەوەی قەزای دوکان و پارێزگای سلێمانی هەبووە.

.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل