fbpx
Shadow Shadow

نرخەکەى ملیۆنێك دۆلارە

ئاوده‌ستێكى ئاڵتونى له‌كۆشكێكى پادشاى به‌ریتانیا دزرا

22:55 شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامه‌ى میرۆرى به‌ریتانى بڵاوى كرده‌وه‌، ئاوده‌ستێكى ئاڵتونى له‌كۆشكى بلاینهایم له‌ئینگلته‌راى به‌ریتانیا دزراوە کە نرخەکەى ملیۆنێک دۆلارە.

.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاشكراى كردووه‌، ئاوده‌سته‌ ئاڵتۆنیه‌كه‌ نرخه‌كه‌ى زیاتر له‌یه‌ك ملێون دۆلارە‌ و به‌ئاڵتونى عه‌یارە 18 دروستكراوه‌.

.

وته‌بێژى پۆلیسى ناوچه‌كه‌ش ئاماژەى بەوە کردووە “به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م دواى بیستنى هه‌واڵه‌كه‌ چوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه‌ و توانیوویانه‌ ئاوده‌سته‌ ئاڵتونیه‌كه‌ بگێڕنه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕوداوه‌كه‌ش ده‌ستپێده‌كه‌ن”.

.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، ئاوده‌سته‌ ئاڵتونیه‌كه‌ له‌لایه‌ن ماوریزیۆى هونه‌رمه‌ندى ئیتاڵیه‌وه‌ نه‌خشێنراوه‌ و پێشتر له‌مۆزه‌خانه‌یه‌كى شارى نیویۆرك بۆ فڕۆشتن نمایشکراوە.

.

كۆشكى بلاینهام ده‌كه‌وێته‌ باشورى ئنیگلته‌راى به‌ریتانیاوه‌ و یه‌كێكه‌ له بەجێماوەکانى دۆک مارلبرۆى سه‌ركرده‌ى به‌ناوبانگى سوپاى ئینگلیزه‌كان و ساڵى 1705 دروستكراوه‌ و ڕێكخراوی یونسكۆش ساڵى 1987 خستویه‌تیه‌ پۆڵینى شوێنه‌واره‌ جیهانیه‌كانه‌وه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل