Shadow Shadow

“ئاهەنگى تێکەڵ” چەند پەرلەمانتارێکى ئێرانى لە باڵوێزخانەى بەریتانیا توڕە کردووە

15:03 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

چەند پەرلەمانتارێکى ئێران، لەسەر ئاهەنگگێڕانێکى نێو باڵوێزخانەى بەڕیتانیا هاتنە دەنگ و دژى تێکەڵاوى ژن و پیاون لەو ئاهەنگەدا.

.

پاش ئەوەی باڵوێزخانەی بەریتانیا لە تاران، ئاهەنگێکى سازکرد و چەند میوانێکی ئێرانی لە پیاو و ژن بانگهێشتى ئەو ئاهەنگە کرابوون، چەند پەرلەمانتارێکی ئێران، باڵوێزخانەی بەریتانیایان بە شکاندنی دابونەریتەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران تومەتبارکرد، بەوەی ئاهەنگەکە تێکەڵ بووە و ژن و پیاوى لە یەک شوێندا کۆکردووەتەوە، هەروەها خواردنەوە کحولییەکانیشی تیدا پیشکەشکراوە.

.

ئەو چەند پەرلەمانتارەى ئێران، داوایان لە عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانى ئێران کردووە، بە زوترین کات لێکۆڵینەوە لەو دۆسێیە بکات، تەنانەت داوایان کردووە وەزیری دەرەوەی ئیرانیش بانگهێشت بکرێت بۆ پێشکەشکردنى ڕوونکردنەوە.

.

بەپێى یاساکانی ئێران، ئەنجامدانی ئاهەنگی تێکەڵ لە ژن و پیاو قەدەغەیە، ئەگەر تەنانەت ژن و پیاوەکانیش هاوسەری یەکتر بن دەبێت، شوێنى ژن و پیاوەکان جیا بن و تێکەڵى یەکتر نەبن.

.

گەر لەسەر ئەو پرسە ئاوڕ لە مێژوو بدرێتەوە، لە ساڵی 2016 سوپای پاسدارانی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ئاهەنگێکی باڵوێزخانەی ژاپۆن، باڵوێزی ئەو وڵاتەشیان بۆ ماوەیەک ڕاگرت، بە بەبیانوی سازدانی ئاهەنگی تێکەڵ.

.

لەلایەکى ترەوە بەگوێرەى ئامارەکان، لە 22ى کانوونی دووەمی 2019 دەسەلاتدارانی ئێران لە شاری مازندەران، زیاتر لە 72 کەسیان دەستگیر کردووە، بە تومەتی بەشداریکردنی لە ئاهەنگیکی تێکەڵ و خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل