fbpx
Shadow Shadow

 ئامەد؛ سەرۆک شارەوانییەک و شەش ئەندامی هەدەپە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران

15:27 هه‌ینی 06 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دژی قەیومە سەپێنراوەکانی ئاکەپە و دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان، ژمارەیەک ئەندامی هەدەپە و سەرۆک شاروانییەکی کورد دەستگیرکران.

,

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، خۆپیشاندان لەشارۆچکەی باغڵاری ئامەد لە دژی دانانی قەیومە سەپێنراوەکانی ئاکەپە و لادانی سەرۆک شارەوانییە شەرعییە کوردەکانی هەدەپە بەڕێوەچوو، هێزەکانی پۆلیس داوای کۆتاییهێنان بەخۆپیشاندانەکەیان کرد و دواتر توندووتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی پۆلیس ڕویداوە.

,

بەیانی ئەمڕۆش بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەوە لە ئامەد، تارق مەرجان، سەرۆک شارەوانیی شارۆچکەی لجێ و شەش ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران.

,

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 19ی ئابى 2019، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا باڵەخانەی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینیان گەمارۆدا و بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیاش سەرۆکی ئەو سێ شارەوانییە لە کارەکانیان دوورخرانەوە، بەبیانوی ئەوەی پشتگیری گروپی تیرۆرستیان کردووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل