fbpx
Shadow Shadow

هێزەکەى سەدر هەڕەشەى "وەڵامى پێشبینینەکراو" دەکات

“ئامانجى” هێرشەکەى سەر شوێنى مانەوەى سەدر ئاشکراکرا

15:29 شه‌ممه‌ 07 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

وتەبێژى موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، ئامانج لە قەسابخانەکەى گۆڕەپانى سەنەک و بۆردومانکردنى ناوچەى حەنانە، “کوشتنى پرۆژەى چاکسازیی و ڕازیبوونە بە سەرۆک وەزیرانى داهاتوو”.

.

دواى ڕووداوەکانى شەوى ڕابردووى گۆڕەپانى سەنەک لە بەغدا کە ژمارەچەک چەکدار هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ناوچەى حەنانەى نەجەف کە شوێنى مانەوەى موقتەدا سەدرە.

.

جەعفەر موسەوى وتەبێژى موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “ئامانج لەو کارانە کوشتنى پڕۆژەى چاکسازیی و ڕازیبوونە بە کاندیدى سەرۆک وەزیران، بە پێچەوانەى داواکارى خۆپیشاندەران و قوربانیییەکانیان و ڕژانى خۆێن لە گۆڕەپانەکانى خۆبەختکردن”.

.

وتیشى “لەسەر هێزە ئەمنییەکان پێویستە ئەنجامدەرانى ئەو تاوانە دەستگیربکەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەن”.

.

لاى خۆیەوە، گروپى سەرایا سەلام سەر بە موقتەدا سەدر هەڕەشەى وەڵامى پێشبینینەکراوى کرد، دژى ئەو کەسانەى تێوەگلاون لە هێرشکردنە سەر شوێنى مانەوەى موقتەدا سەدر.

.

گروپەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، “لەکاتێکدا داواى دانبەخۆداگرتن دەکەین، ڕایدەگەیەنین کە وەڵامى پێشبینینەکراومان دەبێت بۆ هەر کەسێک ئەگەر دەربکەوێت کە لەو رووداوەدا تێوەگلاوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل