fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئامارەکانی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چۆن بخوێنینەوە؟

15:45 هه‌ینی 21 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جیهاندا باسکردنی ئامارە ڕۆژانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی (COVID- 19) کە بە کۆرۆنا ناسراوە دڵەڕاوکێیەکی زۆری لای خەڵکی لە هەموو جیهاندا دروست کردووە، بە تایبەتی کە باس لەوە دەکرێت کە ئەو ژمارەیە ڕۆژانە لە بەرزبوونەوەدایە. 

.

ئەمەش گومانی بەرامبەر گەشبینی دەزگا تەندروستییەکانی جیهان دروست کردووە کاتێک کە ئەوان دەڵێن تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵ کراوە. 

.

لە ڕاستیدا چاودێرانی زانستی تەشەنەکردنی نەخۆشییە پەتاییەکان هەر هەمان ئامار دەبینن کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هاووڵاتیان دەیبینن، وەک ئەمەی زانکۆی جۆن هۆبکینزی ئەمریکی دەیخاتە روو:

ئامارەکانی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چۆن بخوێنینەوە؟

وەک لەم گرافیكەدا دیارە، ژمارەی توشبووان لە چین زۆر خێرا بەرز بووەتەوە و تا ئێستاش هەر لە بەرزبوونەوەدایە (هێڵە پرتەقاڵییەکە)، بەرامبەر بەوەش ژمارەی توشبوان لە دەرەوەی چین (هێڵە زەردەکە) زۆر بە کەمی زیادی کردووە. خۆشبەختانەش ژمارەی ئەوانەی لە هەموو جیهاندا چاکدەبنەوە (هێڵە سەوزەکە) ئەویش لە زیادبووندایە.

.

بەڵام زانایانی تەشەنەکردنی نەخۆشییەکان، تەنها سەیری زیادبوونی ژمارەی کۆی توشبوان ناکەن، بەڵکو لەوە گرنگتر، تەماشای چۆنێتی زیاد بوونەکەش دەکەن و سێ جۆر زیادبوون لێک جیا دەکەنەوە: 

– زیادبوون بە ڕێژەیەکی ڕوو لە زیاد بوو

– زیادبوون بە ڕێژەیەکی نەگۆڕ

– زیادبوون بە ڕێژەیەکی ڕوو لە کەم بوو

.

زیادبوون بە رێژەیەکی ڕوو لە زیادبوون واتە توشبوون بە نەخۆشییەکە ڕۆژانە زیاد دەکات و ئەو زیادە ڕۆژانەیە هەموو ڕۆژێک لە ڕۆژی پێش خۆی زیاترە.

.

بۆ نموونە ئەگەر دوێنێ 100 کەس تووش بووبن و سبەی 120ی تازە و دوو سبەی 160ی تازە، ئەوا خودی ئەو زیادبوونە ڕوو لە زیادبوونە، گەر داتاکان وا بن ئەوا ئەوە دەگەیەنێت کە نەخۆشییەکە بە هیچ شێوەیەک کۆنترۆڵ نەکراوە و لە تەشەنەدایە.

.

لە هێڵی بەیانیدا ئەو جۆرە لە زیادبوون بەشێوەی چەماوەیەکی ناوچاڵ دەردەکەوێت لە گرافیكەکەی سەروودا لە 20/1 وە تا 4/2 ئەو حاڵەتە دەبینرێت.

.

هەرچی دەستەواژەی زیادبوون بە شێوەیەکی نەگۆڕە ئەوا ئەوە دەگەیەنێت کە لانی کەم ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە جێگیر بووە، ئەوەش بۆ خۆی لە جەنگی دژە پەتادا نیشانەیەکی دڵخۆشکەرە. زیاد بوون بە رێژەیەکی نەگۆڕ لە گرافیکەکەدا بەشێوەی هێڵێکی ڕاست (نەچەماوە) دەردەکەوێت.

.

دەستەواژەی زیادبوون بە ڕێژەیەکی ڕوو لە کەمبوو سەرەتای کۆنترۆڵکردنی ڕاستەقینەی پەتاکەیە، چونکە سەرەڕای ئەوەی نەخۆشیەکە خەڵکی نوێ تووش دەکات، بەڵام ژمارەی تووشبوانی نوێ ڕۆژانە ڕوو لە کەمبوونە، بۆ نموونە گەر دوێنێ 100 کەس تووش بووبێت، ڕۆژی دوای ئەو 90 کەسی تازە تووش بوون، کۆی گشتی لە زیاد بوونە بەڵام ئەمڕۆ لە دوێنێ کەمترە. ئەگەر ڕۆژی دوای ئەویش بوو بە 60 ئەوا بەڵگەی پاشەکشێی تەشەنەی نەخۆشییەکەیە.

.

ئەم جۆرە زیادبوونە لە گرافیکەکەدا بە شێوەیه‌کی قۆقز دەردەکەوێت، وەک لە ئەو بەشەی گرافیکەکەى زانکۆی جۆن هۆبکینز کە لە ڕۆژانی 5/2 بۆ 12/2 و 13/2 تا ئەمڕۆ 19/2 دەردەکەوێت.

.

واتە دەزگا تەندروستییەکانی جیهانی وەک ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی مافی خۆیانە کە گەشبین بن بە توانای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەزگا تەندروستییەکانی جیهان لە کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکەدا.

.

ڕەنگە بازدانی بەرچاوی ژمارەی توشبوانی چین لە 12ی شوباتەوە بۆ 13ی شوبات مایەی ترس بێت، بەڵام لێکدانەوەی تەنها ئەوە دەگەیەنێت کە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکەی چین تەشەنەی کردووە، بەڵام هەر زوو کۆنترۆڵکراوە لە 13ی شوباتدا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل