fbpx
Shadow Shadow

هەرێمى کوردستان یادى ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵانى نەکردەوە

ئامارەکانى توشبوون بە نەخۆشی ئیفلیجى لە هەرێم

15:56 پێنج شه‌ممه‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هەرێمی کوردستان خاوەنی زیاتر لە پێنج هەزار کەسی توشبوە بە نەخۆشی ئیفلیجیی، بەڵام یادى ڕۆژى جیهانى منداڵانى توشبو بە ئیفلجى نەکرایەوە.

,

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2019، ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵانە، لەسەرتاسەری جیهان بەو بۆنەیەوە یادی ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە و چەندین کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و هەڵمەتی هۆشیاری بەڕێوەدەچێت لەپێناو ڕێگرى لە توشبوونى منداڵ بەو نەخۆشیە، ئەمساڵیش بە دروشمی “یەک ڕۆژ، پێکەوە، کاردەکەین بۆ کۆتاییهاتن بە ئیفلیجی منداڵان” ئەو یادە کرایەوە، بەڵام هەرێمی کوردستان هەرچەندە خاوەنی توشبویەکی زۆرە، بەڵام هیچ یادێک بەو بۆنەیەوە بەڕێوەنەچو.

,

ڕۆژی جیهانی ئیفلیجی منداڵان، لە ساڵی 1955 دیارى کراوە لەلایەن زانای ئەمریکی جۆناسان ساڵک، کاتێک چارەسەری ئەو نەخۆشییەی دۆزییەوە و لەو کاتەوە دەستی کرد بە ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەگەڵ ڕیکخراوە تەندروستییە جیهانییەکان.

,

لە ساڵی 1988یشەوە بەشێوەیەکی جدی لەسەرتاسەری جیهان کار لەسەر ئەوە کرا کە ئەو نەخۆشییە چارەسەر بکرێت و بنبڕ بکرێت، کە جۆرێک لە قەترە و دەرزی وەک ڕێگرى و خۆپاراستن دەدرێت بە منداڵانی تەمەن یەک بۆ پێنج ساڵ، لەو ساڵانەدا ڕێگرییەکی تەواو کرا و بەڕیژەی 99% نەخۆشییەکە کەم بوەوە، بە جۆرێک 350 هەزار توشبوی 125 وڵات، کەم کرایەوە بۆ 33 حاڵەت.

,

لە هەرێمی کوردستانیش هەموو ساڵێک هەڵمەتی کوتانی دژی ئیفلیجی منداڵان و هەروەها چەندین هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی خێزانی بەڕێوەدەچێت، بەوهۆیەشەوە ڕێژەی توشبوونی نوێ کەم بووەتەوە و لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.

,

بەپێی بەدواداچونەکانی ناس کورد دەرکەوتوە، “لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانیان، چوار هەزار و 933 توشبو بە نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان و کەسانى گەورە هەن، بەڵام ئەو کەسانە ئەوانەن کە تا ساڵی 2013 تۆمار کراون، لەدوای ئەو ساڵەشەوە هیچ منداڵێک توش نەبوە، بەڵام ئەو کەسانەی بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆ یان کەوتنە خوارەوە و زەبر توشبوون تۆمار نەکراون”.

,

لەلایەکى دیکەوە لە سنوری پارێزگای هەولێر، ئەو کەسانەی توشیى ئیفلیجى بوون ژمارەیان دوو هەزار و 728 کەسن.

 

هاوکا,ت لە پارێزگای دهۆکیش، هەزار و 945 توشبو بەو نەخۆشییە هەیە.

,

هۆکارەکانی توشبوون بە ئیفلیجی زۆرن، بەڵام زیاتریان بەهۆی بەکارهێنانی دەرمان لەلایەن دایکەکەوە لەکاتی دووگیانی، کەوتن و بەرکەوتنی دەرەکی دایک، ئەشیعە، یان لەکاتی لەدایکبووندا بەرکەوتنی کەلوپەلە پزیشکییە ڕەقەکان بەسەری منداڵ یان کەمی ئۆکسجین و شین بوونەوەی منداڵ و چەند هۆکارێکی تر، لەگەڵ ئەوانەشدا هەندێک منداڵ بە زگماکى توشى ئیفلیجى دەبن.

,

یەکیک لە چارەسەرە گرنگەکان بۆ ئەو منداڵانەى توشبوون بە ئیفلیجی، چارەسەری فیزیایی (علاج الطبيعي)ـە بە شێوەیەکى بەردەوام.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل