fbpx
Shadow Shadow

ئاماری قوربانیانی چوار ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکرایەوە

22:21 پێنج شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، ئاماری کوژراو و بریندارانی چوار ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانەکانی عێراقی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکە لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا 31 خۆپیشاندەر کوژراون و نزیکەی هەزار خۆپیشاندەریش برینداربوون.

.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاند :”لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتیانی عێراقدا، لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای زیقار 25 خۆپیشاندەر کوژراوون و 250 کەسی دیکەش برینداربوون”.

.

هاوکات ئاماژە بەوەکراوە، لە بەغداد دوو خۆپیشاندەر کوژران و 67ی دیکەش برینداربوون و هەروەها 25 کەسی دیکەش لە هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

.

بەگوێرەی ئامارەکە، لە پارێزگاى موسەنا 308 خۆپیشاندەر برینداربوون و لە نەجەفیش چوار خۆپیشاندەر کوژراوون و 354ی دیکەش برینداربوون، نزیکەی 50 کەسیش لە هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، داوای لە هێزە ئەمنییەکان کردووە توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران ڕابگرن و خۆپیشاندەرانیش بەشێوەیەکی هێمنانە داوای مافەکانیان بکەن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل