fbpx
Shadow Shadow

ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەى باکوری کوردستان بەرزتر بووەوە

09:22 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 2020

ناس کورد-

ژمارەى ئەو کەسانەى لە بومەلەرزەکەى باکوری کوردستان گیانیان لەدەستدا گەیشتە 31 کەس و زیاتر لە هەزار کەسیش گەیندراونەتە نەخۆشخانەکان، 45 کەسیش لەژێر داروبەردی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ڕزگارکراون.

.

لە دوایین ئاماردا، بەڕێوەبەرایەتی ڕووداوە سروشتییەکان و فریاگوزاریی تورکیا بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لە پارێزگای خارپێتی باکوری کوردستان گیانیان لەدەستدا بۆ 31 کەس بەرزبووەتەوە.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەزار و 556 کەسیش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە کە 382 کەسیان برینداربوون.

.

هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە دوای بومەلەرزەکەوە 45 کەس لەژێر داروبەردی ڕووخاوی باڵەخانەکاندا ڕزگارکراون.

.

بەڕێوەبەرایەتی ڕووداوە سروشتییەکان و فریاگوزاریی تورکیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، نۆ هەزار و 545 چادر بۆ هاوڵاتیان ڕەوانەی ناوچەکە کراون بۆ ئەو کەسانەی خانووەکانیان زیانی پێگەیشتووە یاخود ڕوخاوە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تائێستاش و لە دووەمین ڕۆژی پاش بومەلەرزەکەدا گەڕانی تیمەکانی فریاگوزاری لە ژێر داروبەردی باڵەخانە ڕوخاوەکاندا بەردەوامن.

.

ئێوارەی هەینی ڕابردوو، بومەلەرزەیەک به‌گوڕیی 6.8 پله‌ی رێخته‌ر شارۆچكه‌ی سیڤیرجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای خارپێتی هەژاند و شەوی ڕابردووش جارێکی دیکە بومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی 5.1 پلەی ڕێختەر هەمان ناوچەی هەژاند، بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل