fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

"پێشێلکاری ڕوونی مافەکانی مرۆڤ"

ئاماری حاڵەتەکانی تیرۆرکردن و ڕفاندنی خۆپیشاندەرانی عێراق مایەی ڕاچڵەکینە

13:33 چوار شه‌ممه‌ 29 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق حاڵەتەکانی تیرۆرکردن و ڕفاندن و دەستدرێژی بۆسەر چالاکان و خۆپیشاندەرانی عێراق بە “پێشێلکاری ڕوونی ماف و ژیانی مرۆڤ و سنوردارکردنی ئازادی و مافی ڕادەربڕین” ناودەبات.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ی کانونی دووەمی 2020، فازڵ غەراوی، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراقی ئاشکرایکرد، “لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان تائێستا، کۆمسیۆن 49 حاڵەتی تیرۆرکردن و هەوڵی تیرۆرکردن و 72 هەوڵی ڕفاندنی خۆپیشاندەران و چالاکانی مەدەنی تۆمارکردووە.”

.

دەشڵێت، “هەر لەڕێگەی تیمەکانییەوە، کۆمسیۆن 50 حاڵەتی دەستدرێژی بۆسەر ڕۆژنامەنوسان تۆمار کردووە کە بریتین لە لێدان و هەڕەشە و تەنگەنەفەسکردن لەڕێگەى غازی فرمێسکڕێژەوە، هەروەها هێرش کراوەتەوە سەر چەندین دەزگای میدیایی و داخراون تەنها لەبەرئەوەى ڕوماڵی خۆپیشاندانەکانیان کردووە.”

.

ئەو ئەندامەى کۆمسیۆنى مافی مرۆڤی عێراق داوای لە حکومەت و هێزە ئەمنییەکان کردووە کە “ڕێکاری پێویست و بەکار بگرنەبەر بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنوسان، هاوکات لێپێچینەوە لەو لایەنە نەناسراوانە بکەن کە هەوڵ دەدەن دەستدرێژی بکەن و ڕادەستی دادگایان بکەن.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل