fbpx
Shadow Shadow

ئامارى کوژراو و بریندارانى خۆپیشاندانەکانى کەربەلا بڵاوکرایەوە

16:24 سێ شه‌ممه‌ 29 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس كورد-

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، ژمارەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی شاری کەربلای بڵاوکردەوە، یەک کەس کوژراوە و نزیکەى 200 کەسی دیکەش بریندار بوون.

,

ئەمڕۆ سێشەممە 29ى تشرینی یەکەمی 2019، کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئامارى کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی شاری کەربلای بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکردووە: “لە ئاکامی ئاڵۆزییەکانی دوێنێ شەوی ڕابردوو لە شاری کەربەلا، یەک کەس کوژراوە و 192 کەسی دیکەش بریندرابوون کە 142 کەسیان لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بوون”.

,

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕو، 140 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، کە 80 کەسیان لەئێستادا ئازاد کراون و 60 کەسی تریش هێشتا لە زیندانەکاندان.

,

ماوەی پێنج ڕۆژە خۆپیشاندانەکان لە بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراق سەریهەڵداوەتەوە، لە ئاکامیشدا دەیان کەس کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل