Shadow Shadow

ئامارى قوربانیان و رزگارکراوانى هاووڵاتیانى ئێزدى بڵاوکرایەوە.. هەزارانیان هێشتا بێسەروشوێنن

18:22 پێنج شه‌ممه‌ 01 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

نوسینگەى رزگارکردنى رفێندراوانى ئێزدى ئامارێکى نوێى قوربانیان و رزگارکراوانى هاووڵاتیانى ئێزدى بڵاوکردەوە و بە گوێرەى ئامارەکە، نزیکەى سێ هەزار هاووڵاتى ئێزدى تائێستا بێسەروشوێنن.

.

بەگوێرەى ئامارەکە، هەتا ئێستا دوو هەزار و 908 هاووڵاتى ئێزدى بێسەروشوێنن و رزگارنەکراوون، کە لەو ژمارەیە هەزار  و 323یان ئافره‌ت و هه‌زار و 585 كه‌سیان له‌ ره‌گه‌زی نێرن.

.

بڵاوکردنەوەى ئامارەکە هاوکاتە لەگەڵ دانیشتنێکى نائاسایى پەرلەمانی کوردستان کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ئەنجامدرا و تیایدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیاری دیاریکردنی 3ی حوزەیران بە ڕۆژی “کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەلایەن داعشەوە” کرا، پاش تاووتوێکردنى پرۆژە یاساکە دانیشتنەکە دواخرا بۆ ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو.

.

دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە، پەرلەمان لە پشودایە و لەئێستادا هیچ دانیشتنێکی ئاسایی ئەنجامنادرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی دوو ڕۆژ ماوە بۆ یادکردنەوەی ئەو کارەساتەی بەسەر شەنگالدا هات، پەرلەمان دانیشتنی نائاسایی ئەنجامدا و لە دانیشتنى داهاتووشدا، خوێندنەوەى سێیەم بۆ پرۆژەیاساکە دەکرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە.

 

.

لەئامارەکەى نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی، ئاماژە بەوە کراوە، ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له‌ عێراق، 550 هه‌زار كه‌سە و به‌ هۆی په‌لاماری داعشه‌وه، 360 هه‌زار كه‌سیان ئاوارە بوون.

.

هەروەها ژماره‌ی شه‌هیدانی رۆژانی یه‌كه‌می په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر شنگال بە  هه‌زار و 293 شه‌هید، تۆمارکراوە و ژماره‌ی منداڵانی بێ باوك بە 2 هه‌زار و 745 منداڵ و ژماره‌ی ئه‌و گۆڕە‌ به‌ كۆمه‌ڵانه‌ی تا ئێستا ئاشكرا بوون بە 80 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ دیارى کراوە و ژماره‌ی مه‌زارگه‌ و شوێنه‌ ئاینییه‌كان كه‌ ته‌قێندراونه‌ته‌وه 68 مه‌زارگه‌ و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ره‌ویان كردووه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بە زیاتر لە‌ 100 هه‌زار كه‌س، تۆمارکراوە.

.

لە ئامارەکەدا ژمارەى ئێزدییە رفێنراوەکانیش بە  6 هه‌زار و 417 كه‌س دیارى کراوە کە لەو ژمارەیە  3 هه‌زار و 548 کەسیان مێ و  2 هه‌زار و 869 كه‌سیان لە رەگەزى نێرن.

.

هەروەها ژماره‌ی رزگاربووان له‌ ده‌ستی داعش، لە ئامارەکەدا بە 3 هه‌زار و 509 كه‌س، دیاریکراوە کە له‌و ژماره‌یه یه‌ك هه‌زار و 192 كه‌سیان ئافره‌ت و 337 كه‌سیان پیاون و هه‌زار و 33 منداڵى کچ و  947 منداڵى کوڕن.

 

ئەو کەسانەشى کە هەتا ئێستا بێسەروشوێنن و رزگارنەکراوون بە  2 هه‌زار و 908 كه‌س تۆمارکراوون کە له‌و ژماره‌یە هه‌زار و 323یان ئافره‌ت و هه‌زار و 585 كه‌سیان له‌ ره‌گه‌زی نێرن.

.

لە مانگی ئابی ساڵی 2014 رێکخراوی داعش، هێرشی کردە سەر شەنگال و دەوروبەری و کۆمەڵکوژی ژنان و منداڵ و پیاوانی ئێزدی ئەنجامدا، ئافرەتەکانیشیان کردن بە کەنیزەک.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل