fbpx
Shadow Shadow

ئامارى فەرمى ڕووداوە خوێناوییەکەى بەغدا ڕاگەیەنرا

19:36 سێ شه‌ممه‌ 10 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

هەردوو وەزارەتى تەندروستى ناوخۆ، ئامارى فەرمى هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانیان لە گۆڕەپانى سەنکى بەغدا ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەکردووە، زۆربەى قوربانییەکان مەدەنین.

.

بەپێی بەیاننامەیەکى هاوبەشى هەردوو وەزارەتەکە کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، نۆ کەسى مەدەنى بەهۆى ڕووداوەکانى گۆڕەپانى سەنکەوە کە ئێوارەى شەشى ئەم مانگە ڕوویدا کوژراون، لەگەڵ ئەندامێکى هێزە ئەمنییەکان و وێنەگرێکى دەستەى حەشدى شەعبى.

.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ژمارەى کوژراوەکان 11 کەسن، ئەو ئامارانەى لە شوێنەکانى دیکەوە بڵاوکراونەتەوە ڕاست نین.

.

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر عەلى عەسکەرى یەکێک لە بەرپرسانى کەتائیبى حزبوڵا ڕایگەیاندبوو، لە ڕووداوەکانى گۆڕەپانى سەنکى بەغدا، دوو ئەندامى حەشد و سێ ئەندامى کڵاوشینەکان کوژراون.

.

ئاماژەى بەوەشکردبوو، بڵاوەپێکردنى هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکان، لەسەر بنەماى ڕێککەوتنى نێوان حەشدى شەعبى و پرۆسەکانى بەغدا و ئاسایشى نیشتیمانى و کڵاوشینەکان بووە کە لەدەوروبەرى گۆڕەپانى خۆپشاندانەکان بونیان هەبووە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل