fbpx
Shadow Shadow

ئامارى دەستگیرکردن و کوژران و برینداربوونى خۆپیشاندەرانى عێراق بڵاوکرایەوە

13:58 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ عێراق ڕایگەیاند، لەدوو ڕۆژى ڕابردوودا 66 خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ده‌ستگیركراون و ته‌نها حه‌وت كه‌سیان ئازاد كراون، هەروەها سێ خۆپیشانده‌ر كوژراون و نزیكه‌ى 140 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.

.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ، 16ى نۆڤمبه‌رى 2019 بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ عێراق ئاماژەى بەوەکردووە، دوێنێ 66 خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ده‌ستگیركراون و ته‌نها حه‌وت كه‌سیان ئازاد كراون، 20 خۆپیشانده‌ریش له‌به‌سڕه‌ ده‌ستگیركراون و به‌هۆى فشاره‌كانى كۆمسیۆنه‌وه‌ حه‌وت خۆپیشانده‌ریان ئازاد كراوه‌ و له‌شارى زیقاریش 37 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون و 21 كه‌سیان ئازاد كراون‌.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، برینداكردنى خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆى پێكدادانه‌كانى دوێنیشه‌وه‌ سێ خۆپیشانده‌ر كوژراون و نزیكه‌ى 140 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون به‌شێكى زۆریان له‌نه‌خۆشخانه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

.

كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ داوا ده‌كات خۆپیشاندانەکان له‌توندوتیژى بپارێزرێن و ڕێگرى نەکەن كه‌سانى تر به‌نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌ ڕیزه‌كانیان تێكبدات.

.

دوێنێ هەینى بەغدا و چەندین شارى دیکەى عێراق، خۆپیشاندانى بەرفراوانیان بەخۆى بینى لەژێر ناوى “هەینى خۆڕاگرى” و هێزە ئەمنییەکانش بەردەوام بوون لە ڕوبەڕووبوونەوەیان.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل