Shadow Shadow

ئامادەکارییەکانى پڕۆسەى سەرژمێرى گشتى عێراق دەستپێدەکات و دوو ملیار دۆلارى تێدەچێت

17:21 هه‌ینی 02 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

 

 

وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ده‌ستیكردووه‌ به‌ئاماده‌كارییه‌كانى ئەنجامدانى پڕۆسه‌ى سه‌رژمێرى گشتى و دوو ملیار دۆلاریشى تێده‌چێت.

 

.

وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق تا كۆتایى ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م ئامادەسازییه‌ لۆجستیه‌كانى سه‌رژمێرى گشتى ته‌واو ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستى به‌دوو ملیار دۆلار و سى هه‌زار فه‌رمانبه‌ریش هه‌یه.

 

.

سه‌میر خوزێر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌ وەزارەتى پلاندانى عێراق  به‌میدیاكانى عێراقى وتووە، ئاماده‌سازییه‌ لۆجستى و هونه‌رییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرى گشتى  بۆ ساڵى 2020 ده‌ستپێكردووه و وه‌زاره‌تى پلاندانانیش  بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كه‌  پێویستى به‌ دوو ملیار دۆلار هه‌یه‌.

 

.

 

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، وه‌زاره‌تى پلاندانان پشتده‌به‌ستێت‌ بە سه‌رژمێرى ئه‌لیكترۆنى له‌برى ئه‌نجامدانى به‌ده‌ست، ئه‌وه‌ش پێویستى به‌دابینكردنى ئامێرى (تابلت) و چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كى تر هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕاى ڕاهێنانى كادیرانى هونه‌رى و پسپۆڕانى بواره‌كه‌.

.

به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرییه‌ گشتیه‌كه‌ پێویستیان به‌ 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و كادیرى مه‌یدانى و پسپۆڕى بواره‌كه‌ و ڕاهێنه‌ر هه‌یه‌ و سه‌رژمێرییه‌كه‌ پێویستى به‌ژماردنى ژماره‌ى باڵه‌خانه‌ و گه‌ڕە‌ك و كۆڵانه‌كانیش هه‌یه‌.

 

.

سه‌میر خوزێر ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، سه‌رژمێرییه‌ گشتیه‌كه‌ به‌سێ قۆناغدا تێدەپەڕێت، قۆناغى یه‌كه‌م به‌دیاریكردنى خێزان و باڵه‌خانه‌كان ده‌ستپێده‌كات و دواتر فه‌رمانبه‌رانى به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت و قۆناغى دووەمیش ژمارەیان لێ ده‌درێت و له‌كۆتا قۆناغیشدا سه‌رژمێریه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

.

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه‌،  ڕۆژى سه‌رژمێریه‌كه‌ فۆرمى ئه‌لیكترۆنى تایبه‌تى سه‌رژمێر پڕده‌كرێته‌وه‌ و قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆش له‌پێناو پڕۆسه‌یه‌كى وردبین و سه‌ركه‌وتودا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل