Shadow Shadow

ئامادەكاری بۆ یادی ئەنفال دەكرێت

13:08 سێ شه‌ممه‌ 26 ئادار 2019
article image

ناس كورد-

ئیدارەی گەرمیان بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە حكومییەكان و رێكخراوەكانی تایبەت بە ئەنفال و جینۆسیاید، ئامادەكارییەكانی دەستپێكرد بۆ یادكردنەوەی ئەنفال.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی گەرمیان، سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە ئامادەبوونی شەهاب ئەحمەد قایمقامی قەزای كەلار و بە بەشداریكردنی نوێنەری دامەزراوە حكومییەكان و ڕێكخراوەكانی بواری ئەنفال و جینۆساید سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی یادی ئەنفال، كۆبونەوەیەك ئەنجامدراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئامانجی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەم یادەدا گەڕاندەوە بۆ خزمەتكردن بە كەسوكاری قوربانیان و گرنگیپێدانیان و كارەساتی ئەنفالی وەك كارەساتێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی ناوبردووە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەپێویستیزانیوە هەرچی لەتوانای ئیدارەی گەرمیاندایە بخرێتە خزمەت شایستەبوونی یادەكەوە.
بڕیارە لە 14/4 ی ئەمساڵ لە مەزاری ئەنفالكراوان لە گوندی دێبنەی ناحیەی ڕزگاری، یادی 31 ساڵەی تاوانی ئەنفال بەڕێوەبچێت.

لەساڵی 1988دا بە بڕیاری ڕژێمە دیكتاتۆرییەكەی ئەو كاتەی عێراق هێرشەكانی ئەنفال بەسەركردایەتی هێزەكانی پاسەوانی كۆماری و سەرپەرشتی راستەوخۆی عەلی حەسەن مەجید، دەستی پێكرد و 182 هەزار كەسی تیادا كوژران و نزیكەی چوار هەزار گوندی كورد خاپوور كران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل