Shadow Shadow

ئالێگری زانیاری نوێ لەبارەی پێکانەکەی ڕۆناڵدۆ ئاشكرادەکات

17:42 شه‌ممه‌ 06 نیسان 2019
article image

 

ناس کود-

 

ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس ڕایگەیاند کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەنگاوێکی باش لە پێکانەکەى چاکبۆتەوە هەواڵی دڵخۆشکەر هەیە بۆ یاریکردن بەرامبەر ئەیاکس ئەمستردام.

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەیان بەرامبەر میلان، ئالێگری راهێنەری یۆڤانتۆس ئاشکرایکرد، رۆناڵدۆ نزیکە لە گەڕانەوە و هەواڵی دڵخۆشکەر هەیە پێنج رۆژ پێش دەستپێکردنی یارییەکەى ئەیاکس لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە پێکانەکەی چاک بێتەوە.

 

ئالێگری ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هێشتا دڵنیانین لەوەى رۆناڵدۆ دەتوانێت بەشداری یارییەکەى خولی یانە پاڵەوانەکان بکات  یاخو نا، “بەڵام دڵخۆشین بەو هەنگاوانەى رۆناڵدۆ بۆ چاکبونەوە ناویەتی”.

 

رۆناڵدۆ بۆ چارەسەری پێکانەکەى سەردانی چەند نەخۆشخانەیەکی تایبەتی کردووە تا بتوانێت بەشداری یارییەکەى چامپیۆنز لیگ بەرامبەر ئەیاکس بکات.

 

یاریزانە پرتوگالییەکە لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سربیا توشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل