Shadow Shadow

كاندیده‌كه‌ی جه‌هه‌په‌، ئیسته‌نبوڵی برده‌وه‌

ئاكه‌په‌ بۆ جارێكی تر شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵی دۆڕاند

19:25 یه‌ك شه‌ممه‌ 23 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد-

له‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵدا، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵۆ كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په‌)، به‌ده‌نگێكی زۆر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بینالی یه‌ڵدرم، كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په‌) به‌ده‌ستهێنا و بووه‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ.

.

 

کاتژمێر 08:00ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی حوزەیرانی 2019، دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی گەورە شارەوانیی ئیستەنبوڵ لە تورکیا دەستیپێکرد و کاتژمێر 05:00ی ئێوارە کۆتاییهات.

.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، کاندیدی جه‌هه‌په  و بینالی یڵدرم، کاندیدی ئاكه‌په‌ له‌ كێبڕكێیه‌كی توندابوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی گه‌وره‌ شاره‌وانیی ئیسته‌نبوڵ.

.

جاری یه‌كه‌م له‌ رۆژی 31ی ئاداری 2019 هه‌ڵبژاردنه شارەوانییەکانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، کاندیدی جه‌هه‌په‌ به‌جیاوازی 13 هه‌زار و 773 ده‌نگ لەگەڵ بینالی یڵدرم، کاندیدی ئاكه‌په‌ بە سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ هه‌ڵبژێردرا و رۆژی17ی نیسان به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی پێدرا.

.

رۆژی 4ی ئایاری 2019، به‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئیمامئۆغڵو له‌كارلادرا و بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ درا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل