Shadow Shadow

پۆلیسەکە سکاڵای تۆمار کردووە

ئاكرێ.. سێ كه‌س هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر پۆلیسێكی هاتووچۆ [ڤیدیۆ]

12:12 دوو شه‌ممه‌ 29 ته‌موز 2019

ناس كورد – عه‌ممارمیرداڤی

له‌ سه‌نته‌ری شاری ئاكرێ سێ کەس هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر پۆلیسێكی هاتووچۆ هەوڵی لێدانی دەدەن.

.

ئازاد تەها لێپرسراوی به‌شی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندن له‌ به‌ڕێوه‌بەرایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك به‌ ناس كوردی ڕاگه‌یاند، ڕووداوەکە له‌ سه‌نته‌ری شاری ئاكرێ ڕوویداوە و کارمەندەکەی پۆلیسی هاتووچۆ ڕێگری کردووە لە شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی بێ تابلۆ لە شوێنێکی قەدەغەکراودا ئۆتۆمبێلەکە ڕابگرێت.

.

ئازاد تەها وتیشی، بەهۆی ئەوەی کارمەندەکە ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە شەڕە قسەو دەمەقاڵێ دروستبووە و  شۆفێرەکە هه‌وڵیداوه‌ هێرش بکاتە سەر کارمەندەکەمان.

.

لێپرسراوی به‌شی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاند، “پۆلیسه‌كه‌ى ئێمه‌ سكاڵای یاسایی لەسه‌ر شوفێره‌كه‌ تۆماركردووه‌ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی عه‌شایری سوڵح كراوه‌ و كێشه‌كه‌ كۆتایی هاتووە .”

.

دیمەنی هێرشکردنە سەر کارمەندەکەی هاتووچۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

.

پەیوەندیدار بە ڕووداوەکە، حه‌مدی به‌رواری به‌رپرسی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له‌ شاری دهۆك به‌ ناس كوردی ڕاگه‌یاند: ئاگاداری ڕووداوەکەن هەر دوای ڕوودانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری پارێزگاکە لەسەر خەت بوون.

.

حه‌مدی به‌رواری نیگەرانی خۆی نیشاندا لە زیادبوونی حاڵەتەکانی هێرشکردنە سەر کارمەندانی هاتووچۆ و وتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەوە سێهەمین حاڵەتی هێرشکردنە سەر کارمەندانی هاتووچۆیە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل