Shadow Shadow

ئاغجەلەر؛ لە کیڵگەیەکى پەلەوەر 10 هەزار مریشک مرداربوونەوە [تایبەت]

15:27 دوو شه‌ممه‌ 12 ئاب 2019
article image

ناس كورد – سابیر عەبدوڵا

لەناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ، لەماوەى تەنها 48 کاتژمێردرا بەهۆی نەخۆشییەكی ڤایرۆسییەوە نزیكەی دە هەزار مریشك لە کێڵگەیەکى پەلەوەرى مردار بووەوە.

.

سەردار  عەبدوڵا، خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكە  بە ناس كوردی وت “ماوەی چل ڕۆژە نزیكەی ( 10000) جوجکە لە کێڵگەکەیان كردووە و ئێستا كە كاتی پێگەیشتن و گەورەبوونی مریشەكەكان بووە،  هەریەكەیان نزیكەی دوو  بۆ دوو كیلۆ و نیو دەبوون بەڵام لەماوەی كەمتر  لە (48) كاتژمێر سەرجەمیان مردار بوونەوە”.

.

بەوتەى خاوەنى کێڵگە پەلەوەرییەکە، ماوەی  یانزە ساڵە كێڵگەی پەلەوەرییان هەیە و یەكەم جاریانە توشی زیانی لەو شێوەیە ببن و هیوادارە قەرەبوو بكرێنەوە .

.

سەردار عەبدوڵا، ئاماژەى بەوەش کرد، لەسەر ئەرکى خۆیان پزیشکیان بۆ كێڵگەكە دابین کردووە و لایەنی حكومی هیچ هاوكارییەكیان ناكات.

.

بەرپرسانى ناحیەکە ئاماژە بەوە دەکەن، لەکاتێکدا خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان داواى هاوکارییان لێدەکەن کە بەوتەى ئەو کار لە کار ترازاوە و پەلەوەرەکانیان دووچارى نەخۆشى هاتووە.

.

هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر، بۆ ناس كوردی روونکردەوە، زۆربەی خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان كاتێک پەنا بۆ ڤێتەرنەری و ئیدارەی ناوچەكە دێنن كە مریشكەكانیان توشی نەخۆشییەكی لەو جۆرە هاتووە و لەكاتی هێنانی جوجەڵەكان پرس بەكەس ناكەن. هەر بۆیە لەئێستادا ئەوان هیچیان لەدەست نایەت بۆیانی بكەن.

.

وتیشی “خاوەن كێڵگە وەك چۆن قازانج دەكات زەرەریش دەکات و پێویستە خۆیان پاشماوەكان ببەن بۆ فڕێدان”.

.

جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەوان وەك حكومەت ناتوانن كۆمپانیای پاككەرەوەی شار ناچار بكەن پاشماوەی دەواجینەكان فڕێ بدەن چونكە ئەركی ئەوان نییە”.

.

بەگوێرەی زانیاریەكانی ناس كورد ئەو نەخۆشیە ڤایرۆسییە و زۆر بەخێرایی توانای بڵاوبوونەوەی هەیە و  لە وڵاتانی عەرەبی ساڵانە بڵاودەبێتەوە و هەزاران مریشك بەهۆیەوە مردار دەبنەوە.

.

بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکە، پسپۆڕانى ڤێتەرنەرى بەپێویستیدەزانن ساڵانە بەر لەوەی جوجەڵەكان بخرێنە ناو هۆڵەكانەوە بكوترێن و هەر خاوەن كێڵگەیەك  جوجەڵەكانی نەكوتێ بە دەرزی دژە ڤایرۆسی  ئەوا مەترسی لەسەر مریشكەكانی هەیە و ئەگەر ڤایرۆسەكە گرتنی ئەوا لەماوەی كەتر لە 48 كاتژێردا سەرجەم مریشكەكانی لەناودەچن.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل