fbpx
Shadow Shadow

ئاشتی هەورامی بە یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە دیاریکرا

11:30 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس_کورد

بە فەرمانێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری پێشووی سامانە سروشتیەکانی هەرێم  لە کابینەی نۆیەمدا کرایە یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی تەمموزی 2019، فرمانێکی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاوکرایەوە و تێیدا ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بە یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە دەستنیشانکراوە.

.

فرمانەکە لە ڕۆژی دووشەممە، 15ی تەمموز دەرچووە و تێیدا هاتووە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە کاری پێدەکرێت.

.

بەپێی فرمانەکە دەسەڵاتەکانی یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە دیاریکراوە، کە بریتیین لە:

1. بەدواداچووانی جێبەجێکردنی بڕیار و راسپاردە و سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان – عیراق لە بواری نەوت و غاز، بەپێی مادەی شەشەم لە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان – عێراق، ژمارە 22 ساڵی 2007 بەراوێژ لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران.

.

2. پێشکەشکردنی راسپاردە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە بواری وزەدا

.

3. هەماهەنگیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری وزە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق

.

4. بەئەنجامگەیاندنی ئەو ئەرکە تایبەتانەی لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێی رادەسپێردرێت لە بواری وزەدا

.

5. ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی هەرێمی نەوت و غاز بەپێی مادەی چوارەم لە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە 22 ساڵی 2007 ، داڕشتنی بەرنامەی کۆبوونەوەکان.

ئاشتی هەورامی بە یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە دیاریکرا

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل