fbpx
Shadow Shadow

ئاس: ڕیاڵ مەدرید پێشوازی لە گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ دەکات

14:28 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

پێدەچێت بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ ماوریسیۆ ساری، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە جدی بیر لە گەڕانەوە بۆ ڕیال مەدرید بکاتەوە و ڕۆژنامەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، لە هەفتەی داهاتوودا ڕۆناڵدۆ داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

.

ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای تەواو بوونی یاری داهاتووی لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال، ڕۆناڵدۆ ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی یۆڤانتۆس کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی یەکلا بکاتەوە، بە مانەوە یان بەڕۆیشتن بۆ یانەیەکی دیکە.

.

ئەو ڕۆژنامە ئیسپانییە ئاماژەی بەوەکردووە، گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ ڕیال مەدرید کارێکی چاوەڕوانکراو دەبێت و یانە مەدریدییەکە ئامادەن پێشوازی لە گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بکەن.

.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پێدەچێت گەڕانەوەکەی رۆناڵدۆ بەرامبەر 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ بێت، بەهۆی ئەوەی یاریزانەکە تەمەنی لە 35 ساڵ نزیک بووەتەوە و هەروەها نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەدا دابەزیوە.

.

دوای ئەوەی لە دوو یاری بەرانبەر لۆکۆمۆتیف مۆسکۆ و میلان لە لایەن ساری ڕاهێنەری یۆڤی ڕۆناڵدۆ گۆڕانکاری پێکرا، یاریزانە پورتوگالییەکە تووڕە بوو و هەرایەکی گەورەی نایەوە، جگە لەوە ڕۆناڵدۆ لەژێر دەستی ساریدا ئاستی بەرەو دابەزین چووە و بەپێچەوانەوە لە یارییەکانی پرتوگال ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات، بەوهۆیەشەوە بیر لەوە دەکاتەوە یانەکەی جێبهێڵێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل