fbpx
Shadow Shadow

فڕۆکەى جەنگى بە ئاسمانى شارەدا دەسوڕێنەوە

ئاسمانى واشنتۆن بەزێنرا و کۆشکى سپى و کۆنگرێس داخران

17:18 سێ شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

چەند سەرچاوەیەکى ئەمریکى بڵاویانکردەوە، بەهۆى بەزاندنى ئاسمانى واشنتۆن لەلایەن فڕۆکەیەکەوە، کۆشکى سپى و کۆنگرێس داخراون، فڕۆکە جەنگییەکانیش بە ئاسمانى شارەکەدا دەسوڕێنەوە.

.

بەپێی سەرچاوەکان، تیمى خزمەتگوزاریی نهێنى کۆشکى سپى ڕۆژنامەنوسانیان لە داخستنى کۆشى سپى ئاگادارکردووەتەوە، دواتریش کۆنگرێس داخرا.

.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دواى داخستنیان بۆ ماوەیەکى کەم، کۆشکى سپى و کۆنگرێس کراونەتەوە.

.

تا ئێستا کۆشکى سپى و کۆنگرێس بەفەرمى هیچ ڕونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل