fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

ئاسایشی هەولێر لەبارەی “گیانلەدەستدانی” هاووڵاتییەک لە بەندیخانە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

21:23 پێنج شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

لەدوای گیانلەدەستدانی  هاووڵاتییەک لە بەندینخانەیەکی شاری هەولێر و دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە “لەژێر ئەشکەنجەدە گیانیلەدەستدابێت”، ئاسایشی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و  ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند: “دوابەدوای دەست بەسەرداگرتنی بڕی 60 کیلوگرام مادەی هۆشبەر لە لایەن مەفرەزەیەکی ئاسایشەوە و وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەوەی کە خاوەنداریەتی مادەکە دەگەڕێتەوە بۆ هاولاتی  (مجید برایم عبداللە)، ڕەزامەندی دادوەر وەرگیرا بۆ دەستگیرکردن و پشکنینی ماڵی ناوبراو لە گوندی سیساوەی سەربە شاروچکەی هەریر”.

،

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە: ” لە کاتی دەستگیرکردن و پشکنینی ماڵی ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی خێزانەکەی ، کەسێکی دیکە لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکرا و بڕێکی دیکەی مادەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا”.

،

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێردا ئەوەش هاتووە: “ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوبراو لەناو بەندیخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و  دوای ئاگادارکردنی دادوەر ، تەرمەکەی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا و تەواوی بەڵگەنامەکان لەسەر ئەو دۆسیە و ڕێکارە یاساییەکان بەردەستن”.

،

ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر لەکاتێکدایە، دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە گوایە: “مەجید برایم ساڵح، پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بووە و لەژێر ئەشکەنجەی دژەتیرۆری پارتیدا گیانیلەدەستداوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل