fbpx
Shadow Shadow

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی لەسەر کوشتنی خێزانە پێنج کەسییەکەی هەولێر دەستگیرکرد

17:03 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دوای ئەوەى شەوی ڕابردوو خێزانێکی پێنج کەسی لە گوندێکی نزیک هەولێر سەرجەمیان کوژرابوون، ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکەی ڕاگەیاند.

,

شەوی ڕابردوو له‌نزیک گوندی “پیرڕه‌‌ش”ی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی ژن و پیاوێک و سێ منداڵ، له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هەولێر دۆزرانه‌وه‌ که‌ به‌ گوله‌ کوژرابوون.

,

لەوبارەیەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندووە: “تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە و دانی بە تاوەنەکەشدا ناوە، کە ئێوارەی دوێنێ هه‌ستاوه‌ به‌ کوشتنی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێکی پێنچ که‌سی، که‌ پێکهاتوون له‌ باوک و دایکێک و سێ له‌ منداڵه‌کانیان، که‌ ئه‌م خێزانه‌ کوردی رۆژئاوای کوردستان و نیشته‌جێی گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر بوون”.

,

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که‌ى به‌ گوله‌ کوشتووه‌، دواتر هاوژینه‌که‌ی و دواتر هه‌ر سێ منداڵه‌کەی کوشتوە کە تەمەنیان پێنج و حەوت و 11 ساڵان بوون.

,

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌و تاوانه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە.

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل