fbpx
Shadow Shadow

ئاسایشی سلێمانی: ده‌ست به‌سه‌ر دەیان کیلۆ تلیاک و حەشیش و هێرۆین وشیشەو ترامادۆڵ گیراوه‌

12:24 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له‌ میانه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری كار و چالاكییه‌كانی ساڵی رابردوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی خسته‌ڕ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد له‌و ساڵه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر دەیان کیلۆ تلیاک و حەشیش و هێرۆین وشیشەو ترامادۆڵ، گیراوه‌

.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی “له‌ساڵی 2019 کۆی دەستگیرکراوان بە مادەی 2 و 4ی تیرۆر بریتی بووه‌ لە 331 ئه‌ندامی داعش کە 280ی رەگەزی نێر و 51یان ڕەگەزی مێ کە 285یان عەرەب و 46 ئه‌ندامیشیان کوردن “.

.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ “لەو ژمارەیە 36 تیرۆریستیان دراونەتەوە بە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق”.

.

له‌باره‌ی دۆسیه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیش، ئاماره‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی رونیده‌كاته‌وه‌ “291 کەس بە پێی مادەی 14ی موخەدەرات دەستگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر دەیان کیلۆ تلیاک و حەشیش و هێرۆین و شیشە و ترامادۆڵ و حەپی هەمەچەشن”.

.

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌ “بەتۆمەتی کوشتن و دزی و ساختەكردن و دزینی شوێنەوار و رفاندن و بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوە قاچاخچێتی مرۆڤ و سیخوڕیکردن و بەزاندنی سنور، دوو هه‌زار و 27 تۆمەتبار لەهەردوو رەگەز دەستگیرکراون”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل