Shadow Shadow

"تۆڕێکى فراوانى کامێراى چاودێرى لەقەزاکە دانراوە"

ئاسایشى کەلار: دانانى کامێراى چاودێری بۆ دروستکردنى هیچ سانسۆرێک نییە

12:28 چوار شه‌ممه‌ 29 ئایار 2019
article image

 

ناس کورد-

ئاسایشى کەلار ڕایدەگەینێت لەبەر هەستیارى و بایەخى جوگرافى قەزاى کەلار، سیستمى چاودێرى کامێرایان لە تەواوى شارەکە داناوە و دەشڵێت، بۆ سانسۆر نییە لەسەر هاوڵاتیانى شارەکە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشى کەلار ڕایدەگەیەنێت: “لە ئەزمونێکی سەرکەوتوودا توانرا بیرۆکەی کۆنتڕۆڵکردن و چاودێرکردن بۆ پاراستنی ئاسایش لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە لە قەزای کەلاردا بەئەنجام بگەیەندرێت”.

 

 

ئاسایشى کەلار ئاماژەى بەوەشکردووە: “لەبەر هەستیارى و بایەخى جوگرافى قەزاکەمان کە کەوتووەتە سەر هێڵى تەماسى نێوان هەرێم و ناوچە عەرەبییەکانى عێراق لەلایەک و نزیکى لە سنوورى ئێران لە لایەکى دیکە، واى کردووە سود لە تەکنەلۆژیای سەردەم وەرگرین، ئەوەش دواى وەرگرتنى ڕەزامەندى ئیدارەى گەرمیان و بەڕێوبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان”.

 

لەبەشێکى ترى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایشى کەلار ئاشکراى کردووە، تۆڕێکى فراوانى کامێرای چاودێرى لە زۆربەى شەقام و فولکە و دەروازەکانى شارى کەلار بە دەروازەى گوندى ساڵەح ئاغا و ڕێگاى کانى ماسى سەر بە ناحییەى قۆرەتووشەوە بە کامێراى پێشکەوتوو و خاون کوالێتى بەرز، بەستراون بە ژوورى کۆنتڕۆڵ و ژووری چاودێرییەوە.

 

لەبارەى خەرجى و بودجەى ئەو پرۆژەیەوە ئاسایشى کەلار ئاماژەى بە هیچ بڕە پارەیەک نەکردووە، بەڵام ڕایگەیاندووە، زۆربەى کارەکان بە یارمەتى و هاوکارى ماددى “خەڵکانى دڵسۆز و خاوەن کۆمپانیا و کارگەکانى سنورى کەلار” بە دەست هاتووە.

“جێگەی خۆیەتى ئاماژە بەوە بکەین هەموو ئەو جێگایانەى کە ئەو کامێرانەى تێدا جێگیرکراوە شوێنى گشتى و کراوە و ئاپۆڕاى هاتوچۆى خەڵکییە و تایبەتمەند نییە بە تاک یان کەسانێکى دیاریکراو و بۆیە نابێتە هۆى دروستکردنى هیچ سانسۆرێک بۆ هاووڵاتیان”، لە ڕاگەیەندراوەکەى ئاسایشى کەلاردا هاتووە.

ئاسایشى کەلار: دانانى کامێراى چاودێری بۆ دروستکردنى هیچ سانسۆرێک نییە ئاسایشى کەلار: دانانى کامێراى چاودێری بۆ دروستکردنى هیچ سانسۆرێک نییە

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل