fbpx
Shadow Shadow

ئاسایشى سلێمانى: باندێکمان دەستگیرکردووە پیاوێکیان کوشتوە و ویستویانە بەرەو هەولێر هەڵبێن

18:15 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکردووە، باندێکی تاوانکارییان دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارن بە کوشتنی پیاوێک لە شاری سلێمانی، پرۆسەکەشیان بەهاوکارى ئاسایشى هەولێر ئەنجامداوە.

,

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلولی 2019، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی دەربارەی دەستگیرکردنی باندێکی تاوانکاری بڵاوکردوەوە و ڕایگەیاندووە: “توانیویانە بكوژانی ڕەمەزان محەمەد، دەستگیربكەن کە شەوی ڕابردوو کوژراوە”.

,

بەڕێوەیەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاندووە: “دوای ئەوەی  هەواڵمان پێگەیشت  كە لە كاتژمێر 9ى شەوی سێشەممە 3ی ئەیلولی 2019، لەنێوان گەڕەكی ‘زێڕینۆك و حاجی ئاوای’ شاری سلێمانی كەسێك تەقەی لێكراوە و کوژراوە، پاش لێكۆڵینەوە،  تواندرا لەماوەی یەك كاتژمێر و نیودا، یەكێك لە هاوكارانی ئەنجامدەرانى ئەو تاوانە  دەستگیر بكرێت کە تەمەنى 23 ساڵ بوو”.

,

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە: “پێشتر ئەم کەسە لەگەڵ كەسێك بەناوی ‘ڕەمەزان محەمەد ساڵەح’ی تەمەن 28 ساڵ كێشەی هەبووە  كێشەكەیان بەردەوام بوە، دوای ئەوەی بە هاوكاری چەند كەسێك بەرنامەیان داڕشتوە، بە ئۆتۆمبێلێكی  جۆری بی ئێم دەبلیو، بە چەكی كڵاشنكۆف تەقەیان لەو کەسە کردووە و پاش گەیاندنی  بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.

,

“دوای ئەنجامدانی ئەو تاوانە ئاسایشی سلێمانی بە ڕێنمایی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و هاوكاری هێزەكانی  ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر، توانیان تاوانباری سەرەكی و سێ لە هاوكارانی دیکەی لە بازگەی ‘سماقوڵی’ دەستگیربكەن، لەكاتێكدا كە بەنیازبوون هەڵبێن بۆ شاری هەولێر”، لە ڕاگەیەندراوەکەى ئاسایشى سلێمانیدا خراوەتەڕو.

,

بەپێی مادەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو تاوانە کە ژمارەیان حەوت كەسە، سەرجەمیان دەستگیركراون لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی سلێمانییەوە، هەروەها تواندراوە دەست بگیرێت بەسەر پێنج ئۆتۆمبێل و سێ چەكى جۆری كلاشینكۆف و دەمانچەدا، بەوتەى ئاسایش، ئەو کەسانە دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل