fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"دەسەڵاتەکانى ئەنجومەنى باڵاى سیاسی دیاریدەکرێن"

ئارێز عەبدوڵا: هاوسەرۆکەکانى یەکێتى جێگریان نابێت

10:46 شه‌ممه‌ 29 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنى سکرتارییەتى ئەنجومەنەکە، ئەندامێکى سەرکردایەتى ئەو حزبەش دەڵێت هاوسەرۆکەکان جێگریان نابێت.

.

لەپاڵ هەڵبژاردنى سکرتارییەتى ئەنجومەنەکە، سەرکردایەتى یەکێتى لەهەوڵى دیاریکردنى دەسەڵاتەکانى ئەنجومەنى باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتیدایە کە لەلایەن کۆسرەت رەسوڵەوە سەرۆکایەتى دەکرێت.

.

ئارێز عەبدوڵا ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى بە ناس کوردى ڕاگەیاند “ئەمرۆ هەڵبژاردن بۆ ئەو پۆستانە دەکرێت کە ماوەتەوە و ڕەنگە سکرتاریەتى ئەنجوومەنى سەکردایەتیش هەڵبژێرین، کاندیدەکان ئازادن لە خۆپاڵاوتنیان بۆ هەر پۆستێک”.

.

وتیشى “سکرتاریەتى ئەنجوومەنى سەکردایەتى لە سێ کەس پێکدێن و دەکرێن بە ستافی بەرێوەبردن و دیاریکردنى کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى سەکردایەتى”.

.

بەپێی پەیڕەوى ناوخۆى یەکێتى، ئەنجومەنى سەرکردایەتى ئەو حزبە کە لە 110 ئەندام پێکدێت، بەرزترین دەسەڵاتى هەیە، لەدوو هەفتەى ڕابردوودا ئەنجومەنەکە هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى بەهاوسەرۆک هەڵبژارد.

.

ئارێز عەبدوڵا وتى “بەپێى پەیرەوى ناوخۆی یەکێتى هاوسەرۆکان جێگیریان نابێت و مەکتەبی سیاسیش پێکدێت لە لە لێپرسراوى مەکتەبەکان، کارگێر و هاوسەرۆکان”.

.

سەرەڕاى هەوڵەکانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى بۆ هەڵبژاردنى سکرتارییەتى ئەنجومەنەکە، هێشتا دەسەڵاتەکانى ئەنجومەنى باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى چارەسەرنەکراوە و لە پەیڕەوى ناوخۆدا پەسەندنەکراوە، کە لەدوو هەفتەى ڕابردوودا ناکۆکى دروستکرد لەنێوان هەردوو ئەنجومەنەکەدا.

.

بەهۆى کێشەکانەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک و لەسەر داواى کۆسرەت رەسوڵ کۆبوونەوەکانى سەرکردایەتى ڕاگیران، دواتر و دواى پێکهێنانى لیژنەى هاوبەش لەنێوان هەردوو ئەنجومەنەکەدا بۆ دیاریکردنى دەسەڵاتەکان کۆبوونەوەکان دەستیپێکردەوە.

.

بەوتەى ئارێز عەبدوڵا، بەپێى پەیرەوى ناوخۆ ئەنجوومەنى سەکردایەتی بەرزترین دەسەڵاتى لەناو حزبەکەدا دەبێت و سەرجەم ئەو رێکەوتنانەى دەکرێت لەوێدا پەسەند دەکرێت.

.

وتیشى “لە هەوڵداین میکانزمێکى ئیشکردن بۆ ئەنجوومەنى باڵاى سیاسی دیاریبکەین بۆ ئەوەى کارەکانیان تێکەڵ نەبێت و هاوسەنگیەکی هەبێت لەگەڵ ئەنجوومەنى سەکردایەتى، بەڵام تائێستا دەسەڵاتەکانى لەلایەن ئەنجوومەنى سەکرایەتى یەکێتیەوە پەسەندنەکراوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل