fbpx
Shadow Shadow

“ئابڕوچوونێکى سێکسی”ـی نوێ هێزەکانى ئەمریکای لە عێراق هەژاند

14:48 دوو شه‌ممه‌ 09 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ماڵپەڕێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئابڕوچوونێکى سێکسی نوێ فەرماندەیی سوپای ئەمریکای لە عێراق هەژاندووە کە تێیدا ژنێک سکاڵای لەسەر سێ فەرماندەى باڵای هێزی تایبەت تۆمارکردووە بەوەى بە سەرخۆشی دەستدرێژی سێکسییان کردووەتەسەری.

لە ڕاپۆرتەکەى ئەمڕۆیدا، دووشەممە 9ی ئەیلولی 2019، ماڵپەڕی “زە هیڵ”ی ئەمریکی دەڵێت، “وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا لێکۆڵینەوەى کردووە و هەر سێ فەرماندەکەى تاوانبارکردووە بە دەستدرێژی سێکسی و خواردنەوەى مەی لەکاتی کارکردندا، هاوکات لە پۆستەکانیان لابراون و پلەکانیان نزمکراوەتەوە.

هەروەها ماڵپەڕی “فۆکس نیوز”ی ئەمریکی دەڵێت، “ئەو ژنەى دەستدرێژی کراوەتەسەر یەکێکە لە ئەندامانى هێزی تایبەت، دەستدرێژیکارانیش سێ فەرماندەن لە هێزی تایبەتی دەریایی ئەمریکی بە ناوەکانى ئیدوارد ماسون، فەرماندەى تیمەکە، لوک ئەیم، ئەفسەری جێبەجێکار، هیو سبانگلەر، فەرماندەى باڵای سەربازەکان.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل