Shadow Shadow

"پێویستە هاوڵاتیان پەلە نەکەن لە خەرجکردنی پارەکانیان"

ئابوریناسێک: نازانرێت حکومەتی هەرێم پابەندی پێدانی مووچە دەبێت 30 ڕۆژ جارێک

18:35 هه‌ینی 08 ئادار 2019
article image

ناس کورد-

ئابوریناسێک لە بارەی لابردنی پاشەکەوتی مووچەوە دەڵێت ڕوون نیە ئایا حکومەتی هەرێم دەتوانێت 30 ڕۆژ جارێک مووچە بدات یان نا، گەر لە ساڵێکدا 10 مووچە بدات وەک ئەوە وایە پاشەکەوتی لانەبردبێت.

دکتۆر خالید حەیدەر ئابوریناس لە لێدوانێکیدا بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: “لە ئەنجامی لابردنی پاشەکەوتەوە، لە بازاڕی هەرێمدا خواست زیاد دەکات، چونکە مووچەخۆر پارەیەکی زیاتر خەرج دەکات، ڕەنگە توانای ئابوری هەرێمیش لەو ئاستەدا نەبێت کە وەڵامی ئەو خواستە بە خێرایی بدرێتەوە، بۆیە لەوکاتەدا نرخ زیاد دەبێت، فرۆشیاریش دەزانێت خواست زۆرە نرخ زیاد دەکات”.

ئەو ئابوریناسە دەڵێت بڕیاری لابردنی پاشەکەوت ئاستی خۆشگوزەرانی زیاد دەکات، بەڵام نایشارێتەوە کە “گرنگە بزانرێت ئایا حکومەت هێشتا پابەندە بەوەی 30 ڕۆژ جارێ مووچە بدات، یان نەخێر، لە ساڵێکدا ١٠ مووچە بدات ئەوە هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت و وەک ئەوە وایە پاشەکەوت لانەبرابێت”.

لە بارەی دانانی لیژنەی چاودێریکردنی نرخەوە لە لایەن حکومەتەوە د.خالید حەیدەر دەڵێت: “گەر حکومەت لیژنەی چاودێریکردنی نرخ دابنێت، پێچەوانەی ڕەشنوسی دەستوری هەرێم دەبێت کە تیایدا دەڵێت ‘حکومەت بە سیستمی بازاڕی ئازاد کار دەکات’، بۆیە چارەسەری ئەو بابەتە ئەوەیە حکومەت وەک فرۆشیارێک بێتە بازاڕەوە، سود لە ئەزمونی بازاڕی ناوەندی وەربگیرێت کە کاریگەری لەسەر دابەزاندنی نرخ دەبێت و حکومەتیش کێبڕکێی کەرتی تایبەت دەکات”.

“داوا لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەم، ڕۆشنبیری بەکاربردنیان هەبێت، ئەوەندە پارە خەرج بکەن کە پێویستیانە، هەروەها پەلە نەکەن لەوەی تەواوی پارەکەیان خەرج بکەن، جارێ پشت نەبەستن بەو بڕیارە، تا ڕوندەبێتەوە ئەو بڕیارە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت یان نا، چونکە پەیوەندی بە ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و باغدادەوە هەیە” د.خالید حەیدەر وای وت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی دارایی ‌و پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوەوە، پاشان بریاری لابردنی پاشەکەوتی مووچە لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە درا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل